٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەرکووک بڕیاری دا

سەرچاوە: KDP.info

 

کەرکووک-KDP.info-  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا، ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە سنووری پارێزگاکەیان بکرێت.

پاش گفتوگۆ و دەربڕینی ڕای پێکهاتەکانی ئەنجوومەن، بە دەنگی 24 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیار درا، ڕاپرسی لە کەرکووک ئەنجام بدرێت، بڕیاریشیان دا کە داوا لە لیژنەی باڵای ریفراندۆم بکرێت، لە کەرکووک ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە بکات.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكدا، ھەر یەك لە پێكھاتەی توركمان و نوێنەری كلدان سریان ئاشووری دەنگیان بە شداریكردنی كەركووك لە ریفراندۆم دا، ئەوەشیان خستەروو كە ئەوان بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆییی كوردستان دەدەن.


(عیرفان کەرکووکی) نوێنەری تورکمانەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لەوبارەوە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوو بڕیارەکەی ئەنجوومەن، کە ریفراندۆم لە کەرکووکیش ئەنجام بدرێت و دووەمیش داوا لە کۆمسیۆن کرا ئامادەکاری بۆ ئەو پرۆسەیە لە کەرکووک دەست پێبکات، گرینگ بوون."

(عیرفان کەرکوکی) گوتی، "ئێمە ئەنجامدانی ریفراندۆم بە مافی خۆمان دەزانین لە کەرکووک بکرێت، لەبەر ئەوەی زامنی مافەکانی ئێمە دەکات لەو شارە و دەمانەوێت بەشێک بێت لە ھەرێمی کوزردستان."


بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار