ئیمامى حه‌ره‌مى مه‌ككه: هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کوردستان دەخوازم

مه‌ككه-KDP.info- له سه‌ردانێكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان و شاندى باڵاى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم بۆ لاى ئیمامى حه‌ره‌مى مه‌ككه لە سعودییە، ئیمامەکە وتوویەتی، داوا له گەلى كورد ده‌كه‌م به ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و زوڵمه‌ى لێیانكراوه بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ى هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن.
(د. عه‌بدولڵا سه‌عید وه‌یسى) سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى له هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، "لە شارى مەککەى پیرۆز سەردانى (د. فه‌یسه‌ڵ ئه‌لغه‌زاوى)، ئیمامى حەرەمى پیرۆزى مەککەمان كرد و بە گەرمییه‌وه پێشوازیمان لێ‌کرا"، ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات کە دیدارەکە بە ئامادەبوونى زانایانى ئایینى وڵاتانى هیند و جه‌زائیر و پاکستانى بەرێوەچووە، "به ناوى شاندى كوردستان و وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمه‌وه، روناکیمان خستەسەر پەیوەندى لە مێژینە و دێرینى گەلى کوردستان و عەرەبستانى سعوودیە، ئاماژەشماندا بە مێژووى خەباتى گەلى کوردستان، هەر لە سەره‌تاى شۆڕشەکانى گەلى کوردستان تاوەکو ئێستا، هه‌روه‌ها شیکردنەوەیەکى ووردى بۆ بارودۆخى سیاسى و ئایینى پێکهاتەى کوردستان‌مان کرد و ئاماژەشماندا بەو نەهامەتى و لە ناوبردن و شەهیدکردنەى سەدان هەزار هاووڵاتى کوردستان لەسەر دەستى رژێمە یەک لە دوای یەکەکانى عیراق، هەروەها ئەو زوڵمە زۆرەى کە بە درێژاى قۆناغەکانى مێژوو لێمان کراوە".
(مه‌لا عه‌بدوڵڵا) گوتیشى، "لەتەوەرێکى تر‌ى ووتەکەمدا باسمان له ریفراندۆمى 25ی ئەیلولى ئەمساڵ كردوو روونمانکردەوە، کە گەلى کوردستان وەک مافێکى ئایینى شەرعى، کە خوای گەورە بۆ هەر گەلێکى داناوە، دەیەوێت لە ژێر هەیمەنەى عێراق بێتە دەره‌وە و گەلى کوردستان بڕیارى خۆى بدات".
پێوه‌ست به بۆچوونی ئیمامەکەی حەرەمی کەعبە، ناوبراو وێڕای نیشاندانی دڵگرانی خۆی بۆ ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە، وتووشییەتی، "هەر ستەمێک دەکرێت، بە سەبر و ئارامگرتن دەگەیتە ئەنجام" هاوکات داواشى لە گەلى کوردستان کردووە، کە بە ئارامگرتن لەسەر ئەو زوڵمەى لێیانکراوە دەگەنە ئەو ئامانجەى، کە هەوڵى بەدیهێنانى بۆ دەدەن و هیواى سەرکەوتنیشى بۆ گەلى کورد خواست".
نەشوان بەرزنجی




