کیکی: ئەمڕۆ نووسراو بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بهرزدهكهینهوه.. ھەمووان داوای بەشداریی ریفراندۆمیان کردووە

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دهڵێ، ھەموویەکە ئیداریەکانی سنووری مووسڵ داوای بەشداریکردن لەپرۆسەی ریفراندۆمیان کردووە، ئێمەش ڕەزامەندیمان لەسەرداوە و ئەمڕۆ بەفەرمیی نوسراوێک لەوبارەیەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین و بەھەموو شێوەیەک ئامادەین و پشتگیری لەوپڕۆسەیە دەکەین.
(بەشار کیکی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەسنووری پارێزگای مووسڵ تاوەکو ئێستا ٢١یەکەی ئیداری ھەیە و ھەمووان بەشێوەی جیا جیا داواکاریان پێشکەشی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ کردووە و خۆشیان بڕیاریان داوە بەشداری لەپرۆسەی ریفراندۆم بکەن، ئێمەش بەنوسراو رەزامەندی خۆمان داوه کە بەوداواکاریەی ئەوان ڕازین.
(کیکی) گوتیشی، "وەکو ئەنجوومەن ئەمڕۆ نوسراوهكه بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بهرزدهكهینهوه کە ڕازین ریفراندۆم لەوناوچەیه ئەنجامبدرێت كه ئهوه مافێکی سورشتی خەڵکی ئەو د هڤهرانهیه چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.
لەبارەی ئەو ناوچانەی دەکەونە ژێر دەسهڵاتی حەشدی شەعبی (کیکی )گوتی، خەڵکی ئەوناوچانە دەتوانن لەناوچەکانی ژێردەسهڵاتی پێشمەرگە دەنگی خۆیان بدەن، چونکە حەشدی شەعبی لەماوهیی ڕابردوو دا زۆر پێشێلکاری ئەنجامداوە، بەڵام خەڵکی ئێمە ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێت و ھیچ ھێزێک ناتوانێت ڕێگری بکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دهشڵێ، "لەبەر ئەوەی ئێمە لەئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ زۆرینەنین، بۆیە وەکو کەرکووک کۆبوونەوە ئەنجام نادەین، بەڵام وەکو سەرۆکی ئەنجوومەن من پشتگیری دەکەم و ھاوکاری دەکەم و نوسراوی فەرمیش ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکەین.
بڵند ئیبراھیم




