٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیێندراوێک لە فەرماندەییی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەییی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەربارەی هەوڵی دزەکردن و هێرشی تیرۆریستان، جەخت دەکاتەوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە بەرگری لە سنوور و سەنگەرەكانی كوردستان دەكات و، ئەنجامی هەر هەموو هەوڵێكی تیرۆریستانیش شكست و نەمان دەبێت.


دەقی ڕاگەیێندراوی سەربازیی فەرماندەییی میحوەری ڕۆژئاوای دیجله

شەوی 27 لەسەر 28ـی 8ـی 2017، ژمارەیەك تیرۆریستی داعش هەوڵی دزەكردن و نزیكبوونەوەیان لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە دا لە گوندی خەرائج لە ناوچەی حەردان. بەڵام پێشمەرگە بە وریایی و چاوكراوەییەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە و لە ئەنجامی شەڕی نێوان پێشمەرگە و تیرۆریستاندا، دوو تیرۆریست خۆیان تەقاندەوە و چەند تیرۆریستی دیكەش كوژران و تیرۆریستەكانی تریش هەڵاتن و بە ئامانجەكەیان نەگەییشتن.
لێرەدا ڕایدەگەیێنین كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایینەوە بەرگری لە سنوور و سەنگەرەكانی كوردستان دەكات و، ئەنجامی هەر هەموو هەوڵێكی تیرۆریستانیش شكست و نەمان دەبێت.

فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە
28ـی 8ـی 2017

هەواڵی پەیوەندیدار