لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌ڵه‌بجه کۆ دەبنەوە

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به‌رپرسى لقى 12ـى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یەنێت، به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له باره‌ى پرسى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و كاركردن بۆ خزمه‌تكردنى خەڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه.
وەک (فازیل به‌شاره‌تى) ئەم بەیانییە به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "بڕیاره سەعات10ـی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لایه‌نه سیاسییه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان کۆ ببنەوە و، بارو‌دۆخى ناوچه‌كه‌مان و ئیداره‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا بخەنە بەر باسەوە، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌كه پرسى تریش باس ده‌كرێت".
(به‌شاره‌تى) ئاماژه‌ی بەوەش دا، وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شدار ده‌بن و نیه‌ت و به‌رنامه‌یان په‌یوه‌ست بێت به بارو‌دۆخى ناوچه‌كه‌وه باس دەکەن و گفتوگۆی لە بارەوە دەکەن، گوتیشی: "ئه‌وه‌شى به‌لاى ئێمه‌وه گرینگه گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى و خزمه‌تكردنى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه، چونكه ئه‌و پارێزگایه شایسته‌ى خزمه‌تكردنه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێویسته هه‌ڵوێستى حیزبه‌كان لێره یه‌ك بێت بۆ یه‌كده‌نگى و پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه".
به‌رپرسى لقى 12ـى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شاری هەڵه‌بجه ئاماژە بە بڕیاری (سه‌رۆك بارزانى) لەمەڕ بوونى هه‌ڵه‌بجه‌بە پارێزگا دراوە و حكوومه‌تیش كۆمەڵێك پڕۆژه و كارى باشى له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام داوه، "به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه گرینگه و ماوه، ته‌واوكاریى ئه‌و پرۆژانه‌یه تا جێبه‌جێ بكرێن، چونكه شارى هه‌ڵه‌بجه له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ زه‌وى ته‌خت كراوە، بۆیه پێویستیان به ئاوڕدانه‌وه هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه".
ئەو بەرپرسەی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ بابەتی ئاوادانکردنەوەی شارەکەیان دەشڵێت: "هه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگیى حیزبه‌كان پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پاڵپشتى داخوازییه‌كانى هاو‌وڵاتیانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بین".
نه‌شوان به‌رزنجى




