لە ترسی دووبارەنەبوونەوەی، زێرەڤانی بڕیاری لەنێوبردنی چەک و تەقەمەنییەکانی داعشی دا

هەولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، لەبارەی رووداوی تەقینەوەی كۆگای تەقەمەنی لە ھەولێر راگەیەندراوێكی بڵاو کردەوە ڕایگەیاندووە، کە بڕیار دراوە ھەموو ئەو تەقەمەنییانە لەناو ببرێن كە لە شەڕی داعشدا دەست پێشمەرگە كەوتوون، چونكه ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی لێ ده‌كرێت.
راگەیەندراوەكە هاوکات دڵنیایی دەدات کە "رووداوه‌كه دووره له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌پێی ستاندار و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی درووست نه‌كراون".
دەقی راگەیەندراوی فه‌رمانده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی:
كاتژمێر 10ی شه‌وی شه‌ممه(26-8-2017) له كۆگایه‌كی ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشی تێدا هه‌ڵگیرابوو ئاگر كه‌وته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی نمایش كردن و كاری تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ربازیی به‌كارده‌هێنران و له ئه‌نجامدا به‌شێكی زۆریان سووتان.
هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕووداوه‌كه دووره له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌پێی ستاندار و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی درووست نه‌كراون. هه‌روه‌ها بڕیارماندا له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستكه‌وتی له‌و شێوه‌یه هه‌ڵگیرابێ له‌ناویان به‌رین چونكه ئه‌گه‌ری دووباره بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ی لێده‌كرێت.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
27-8-2017




