٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: پلانی دیموكراسیانەمان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەیە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمان كوردستان دەڵێت، بە هیوان بزووتنەوەی گۆڕان بە دەم دەسپێشخەرییەكەی پارتی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە بێت. ئاماژەیش بەوە دەكات، لە ئەگەری نەهاتنیاندا، پلانی دیموكراسیانەیان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دەبێت.

(ئومێد خۆشناو)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئاواتەخوازن بزووتنەوەی گۆڕان ئەو دەسپێشخەرییانەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان رەت نەكەنەوە.

(خۆشناو) گوتیشی، "لەسەر داخوازیی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی كاراكردنەوەی پەرلەمانی بە بێ مەرج قبوڵ كردووە، گەرنا سەرەتا پارتی مەرجی هەبوو".

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت، "دەبێت لایەنەكان كێشەكانیان لە پێناو پێكەوەژیانی ئاشتیانە و باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتیان وەلا نێن و پێكەوە پەرلەمان كارا بكەنەوە، جیا لە باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتیان، بوونی پرسێكی گرینگی مێژوویی وەك ریفراندۆمیشمان لەپێشە، دەبێت لایەنەكان لە بەرچاوی بگرن".

لە ئەگەری بەدەمەوەنەهاتنی دەسپێشخەرییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن بزووتنەوەی گۆڕان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، (خۆشناو) ئاشكرای دەكات كە، پلانی دیكەیان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەیە و گوتی، "گەر ئەوان ئامادە نەبن بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، ئەوكات رێككەوتن و پلانی تری دیموكراسییانەمان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەیە".

هیوایش دەخوازێت كە ناچار نەبن بێ لایەنی دیكە پەرلەمان كارا بكەنەوە و دەڵێت، "پەرلەمان رەنگدانەوەی هەرێمی كوردستانە بە هەموو چینوتوێژ و ئایدیاكانەوە".

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار