٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بێشكچی: تاكە چارەسەر بۆ ساڕێژكردنەوەی برینی ئێزدیان، تەنیا سەربەخۆیی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- كەسایەتییەكی كوردی ئێزدی دەڵێت، گەورەبیرمەندی توركیا و دۆستی گەلی كورد پێیانی گوتووە، تەنیا سەربەخۆیی گەلی كوردستان دەتوانێت كارەسات بەسەر ئێزدیاندا بوەستێنێت، چونكە كوردانی ئێزدی لە مێژوودا زۆر كارەساتیان دیتووە.

دوێنێ لە فێستیڤاڵی پشتگیریی ریفراندۆمی سەربەخۆییى كوردستاندا، بە هەزاران كەس رژانە سەر شەقامەكان لە شای كۆڵنی ئەڵمانیا و، بە هەزاران كوردی ئەورووپا بە ئاڵای كوردستانەوە پشكدارییان كرد و وتاری (سەرۆك بارزانی)ـیش بۆ رەوەندی كورد لە ئەورووپا و دۆستانی كورد خوێنرایەوە.

لەوێیش بیرمەند و دۆستی گەلی كورد (ئیسماعیل بێشكچی) پشكدار بوو و وتارێكی پێشكەش كرد و دواتر لەگەڵ شاندێكی كوردانی ئێزدی كۆ بووەوە، لەو بارەیەوە (شێخ زێدۆ باعەدری) كەسایەتیی كوردانی ئێزدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "(ئیسماعیل بێشكچی) بە ئێمەی رایگەیاند كە، ئەگەر چەند كارەساتی دیكەیش بەسەر ئێزدیاندا بێت، نە حكوومەتی عێراق لێی دەبێت بە خاوەن و نە خەمیشە بۆ عێراق و ناوچە ئێزدینشینەكان، دەبێت ئەم ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان، ئەگەرنا كارەسات بەسەر كوردانی ئێزدیدا دووبارە دەبنەوە و تاكە چارەسەریش بۆ ساڕێژكردنەوەی برینی ئێزدیان، تەنیا سەربەخۆییی كوردستانە و ئێزدیان تێیدا لە هەموو كارەسات و ناخۆشییەك پارێزراو دەبن".

(بێشكچی) دۆستی گەلی كوردە و خاوەنی زیاتر لە ٣٠ پەرتووكە، كە چەندان كتێبی لەسەر دۆزی گەلی كورد نووسیوە.

 

كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار