٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرجەم شارۆچكە و شارەدێكانی مووسڵ بەشداری لە ریفراندۆمدا دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info-  سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، تەواوی ئەنجوومەنی قەزا و ناحیەكانی سەر بە پارێزگای مووسڵ داوایان كردووە بەشداری لە ریفراندۆمدا بكەن و، ناوچەكانیان بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی كوردستان.

(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "ئێمە لە سنووری پارێزگای مووسڵ 17یەكەی ئیداریمان ھەیە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، 13لەوانەیش ئەنجوومەنیان ھەیە، بۆیە ھەموو ئەنجوومەنەكان كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام داوە و تێیدا بڕیاریان داوە كە پشتگیری لە ریفراندۆم دەكەن و، بۆ ئەو مەبەستەیش بە نووسراوی فەرمی ئێمەیان ئاگادار كردووەتەوە".
(چەتۆ) گوتیشی، "ئێمەیش وەكو كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان، ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەیەكمان ھەیە كە ژمارەیەك یاساناس و نوێنەری لیژنەی باڵای ریفراندۆم و سەرۆكی ئەنجوومەنیش بەشدار دەبن تێیدا و گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی ریفراندۆمەوە دەكەین".
وەك سەرۆكی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان ڕوونی كردەوە، ئه‌وان وەكو ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ھەوڵ دەدەن پێش جەژنی قوربان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی بڕیارێك دەربكەن كە ئەنجوومەنی قەزا و ناحیەكانی مووسڵ دەیانەوێت بەشداری لە پرۆسەی ریفراندۆمدا بكەن و بەشێك بن لە ھەرێمی كوردستان.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار