فێستڤاڵی سەربەخۆییی کوردستان لە ئەڵمانیا ساز دەدرێ

ئه‌ڵمانیا-KDP.info- سبەینێ لە ئەڵمانیا کوردانی تاراوگە فێستڤاڵێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان ساز دەدەن و، بەگوێرەی زانیاری ئەندامێکی کۆمیتەی فێستڤاڵەکە پێشبینی دەکرێ کە 15 بۆ 25 هەزار کورد و کوردستانیان لەو فێستڤاڵەدا بەشدار بن.
ڕۆژی 7ی مانگی حوزەیران، 16 حزب و لایەنی سیاسیی باشووری کوردستان بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) كۆبوونەوە و بڕیاریان دا 25/9 ـى ئه‌مساڵ ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کوردانی تاراوگەیشەوە، ئەنجام بدرێ.
کوردانی تاراوگە خۆیان ئامادەکردووە بۆ کەرنەڤاڵی ریفراندۆم لە وڵاتانی جیهان، سبەینێیش لە ئەڵمانیا فێستڤاڵی سەربەخۆیی بەڕێوەدەچێ و کەسایەتییەکانی بیانیش بەشداریان لەو فێستڤاڵەدا دەبێ کە پاڵپشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان پێشوەختە دەردەبڕن.
(ئارمانج عه‌گید نێروه‌یى) به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تى كورد و ئه‌لمان و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى فێستڤاڵەکە، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت،"بڕیاره سبه‌ى شه‌ممه كاتژمێر 2 ى پاش نیوه‌ڕۆ له گۆڕه‌پانى (هۆیمارك) له‌شارى كۆڵنى وڵاتى ئه‌ڵمانیا فێسته‌ڤاڵى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان به به‌شدارى زیاتر له 40 هونه‌رمه‌ندى هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان له ئه‌ورووپا و كوردستان به‌رێوه بچێ ."
له‌باره‌ى ده‌ستپێك و ناوه‌ڕۆكى فێسته‌ڤاڵه‌كه (نێروه‌یى) ئاشکرای کرد: "سه‌ره‌تاى فێسته‌ڤاڵه‌كه به سروودى نیشتیمانى (ئه‌ى ڕه‌قیب) له لایه‌ن ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر په‌یامى (سه‌رۆك بارزانى) پێشكه‌ش ده‌كرێت كه بۆ فێسته‌ڤاڵه‌كه‌ى ڕه‌وانه كردووه و په‌یامێكى زۆر گرینگ ده‌بێت و دواتریش (ئیسماعیل بێشكچى) نووسه‌ر و كه‌سایه‌تى ناودارى تورك كه به‌ساڵان له‌زیندانه‌كانى توركیا بووە له‌سه‌ر بەرگریکردن لە دۆزی كورد، وتارێك به‌زمانى توركى پێشكه‌ش ده‌كات، دواتر ئه‌ندامێكى په‌ڕله‌مانى ئه‌ڵمانیا له‌پارتى سه‌وزه‌كان و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێكى هه‌رێمى دۆسلدۆرف و په‌ڕله‌مانتارێكى به‌ریتانى و كه‌سایه‌تییه‌كى پارتى لیبرالى ئه‌ڵمانیش كه دۆستێكى نزیكى كورده، گوتاریان ده‌بێ."
(نێروەیی) دەڵێ، پێشبینی دەکەین 15 بۆ 25 هەزار کورد و کوردستانیان لەو فێستڤاڵە بەشدار بن.
نه‌شوان به‌رزنجى




