كوردانی یه‌كێتیی سۆڤیێتی كۆن، پشتیوانی‌یان بۆ راپرسیی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند

مۆسكۆ-KDP.info- فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی کۆن، چالاكییه‌كانی له‌و ناچانه‌ی كوردانی تێدا نیشته‌جێن، چڕ كردووه‌ته‌وه و، له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و مێزگرده‌وه، پشتیوانی‌یان بۆ راپرسیی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، ڕاده‌گه‌یێنن.
(دانەر ئەبووبەکر) ئه‌ندامی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی کۆن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی دیاسپۆرای کورد لە رووسیا بۆ پشتگیریی ریفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستان، لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی سۆڤیێتی کۆن، لە هەردوو ناوچەی فیداراڵی کراسنەدار و سیڤراپۆڵ، دوو چالاکی جەماوەری بە شێوەی مێزگرد ئەنجام دران.
له مێزگرده‌كاندا، جه‌ماوه‌ری ئه‌م دوو ناوچه‌یه پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆم دووپات کردەوە و، دژایەتیی هەر گۆرانکاریێک لە بەروار و کاتی ریفراندۆمیشیان نیشان دا.
دانیشتوانی ئەم ناوچانە، پشتگیریی ماددی و مەعنەویی خۆیان دەربری، بەپێی توانا لە هەر بوارێک کە کوردستان پێویستی پێبێت بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە مێژووییەی کە گەلی کورد چەندەها ساڵە چاوەڕوانێتی.
به گوته‌ی (دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر) وه‌هایش بریارە، رۆژی 27/8/2017، لە مۆسکۆ، بە هەمان شێوە مێزگردێکی گەورە ساز بدرێت بۆ هەمان مەبەست.






