٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەکاری: ھەرێم ڕیفراندۆم دواناخات.. گفتوگۆكان بەردەوام دەبن

سەرچاوە: KDP.info
 
 
هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم لەھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، ھەموولایەکمان ئاگادارکردۆتەوە کە ڕیفراندۆم لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت ده‌شڵێ، لەچەند رۆژی داھاتوودا لایەنی عێراقی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئێمەش گفتوگۆ بەکارێکی باش دەزانین.
 
(رۆمیۆ ھەکاری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەھەموو دانوستانەکانمان لەگەڵ لایەنە عێراقی و نوێنەری وڵاتانیش لەبەغدا باسمان لەوەکرد کە پڕۆسەی ریفراندۆم ھەرچۆنێک بێت ئەنجامدەدرێت، دوێنێش کە لەبارەی ئەنجامی سەردانەکە لیژنەی باڵای ریفراندۆم کۆبوونەوە ھەمان ڕای ھەبوو و تەکید لەوەکرایەوە پڕۆسەی ریفراندۆم لەوادەی خۆی بەڕێوەدەچێت.
 
(ھەکاری) قسه‌ی ھەندێک له‌میدیاكانی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌، بەغدا بەزمانێکی توند قسەی کردووە و مەترسی شەڕی لێدەکرێت ئەگەر ھەرێمی کوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئەنجامبدات ئه‌و گوتی، "گفتوگۆکان زۆر باش بوون لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان و بڕیاریش وایە گفتوگۆکان بەردەوام بن و لەچەند رۆژی داھاتووش دا لایەنی عێراقی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئێمەش گفتوگۆ بەکارێکی زۆر باش دەزانین و دوێنێش تەئکید کرایەوە کە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت.
 
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم ده‌شڵێ، "بەغدا دڵنیاکراوەتەوە کە پرۆسەی ریفراندۆم لەوادەی خۆی بەرێوەدەچێت و ھەرێمی کوردستان ئەو پرۆسەیە دواناخات، بەڵام گفتوگۆكان بەردەوام دەبن.
 
 
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار