نێچیرڤان بارزانی: به‌دیهاتنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نزیکتر ده‌بێته‌وه

هەولێر-KDP.info- له‌گه‌ڵ نزیکبوونی وادەی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، پشتگیریی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی کوردستان به‌هێزتر ده‌بێت، ژماره‌یه‌ک سیاسه‌تڤان و که‌سایه‌تیی سوێدی، له نێویاندا په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته، له چه‌ند گوتارێکدا که له ڕۆژنامه‌ی (سڤێنسکا داگبلادت) بڵاوکراوه‌ته‌وه، هاوسۆزی و پشتگیریی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ربڕی.
بۆ به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سیاسه‌تڤانانی سوێد، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌یان کرد و هیوای خواست که به‌رده‌وام بن له پشتگیریکردنی هه‌رێمی کوردستان. له به‌شێکی په‌یامه‌که‌دا هاتووه، "له کاتێکدا که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له دژی دڕنده‌ترین ڕێکخراوی تیرۆرستی ده‌جه‌نگن بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێم و جیهان، پشتیوانیی ئێوه جێگه‌ی پێزانینه، "سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامه‌که‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به هاوکاری ڕه‌وته دیموکراسیخوازه‌کان له سوێد و ئه‌وروپا و سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌دیهاتنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نزیکتر ده‌بێته‌وه.
بڕیاره هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژی ٢٥ ی مانگی ٩ له ڕیفراندۆمێکی گشتیدا بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان بده‌ن.




