مووچه‌ى خانه‌نشینان، له‌به‌ر جه‌ژن ڕۆژێك زووتر دابه‌ش ده‌كرێت

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ینێت، دابه‌ش كردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان، له‌به‌ر جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، ڕۆژێك زووتر له واده‌ى خۆى دابه‌ش ده‌كرێت.
كه پێشتر بڕیار بوو ڕۆژانى دووشه‌مه و سێ شه‌ممه به‌روارى 28و 29 /8/2017، مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئێستا له ڕۆژانى یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه به‌روارى 27 و 28/8/2017، مووچه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها بڕیار بوو ڕۆژانى چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه به‌روارى 30 و 31/8/2017، مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام ئێستا ڕۆژانى سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه به‌روارى 29و 30/8/2017، مووچه‌ى خانه‌نشینانى شارستانى دابه‌ش ده‌كرێت.




