وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته هه‌ولێر

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا(مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو) له ڕێی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و، له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌وه، پێشوازیی كرا.
وه‌ها بڕیاره، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌م سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی وكردستاندا كۆ ببێته‌وه و، شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و دۆخی هه‌نووكه‌یی ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئانكارا بخه‌نه به‌ر باسه‌وه.




