لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ریفراندۆمدا، سەرۆک حیزبەکانیش بەشداری دەکەن

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ جارێکی دیکەی لیژنەی باڵای ریفراندۆم بە سەرۆکایەتیی (سەرۆک بارزانی)، کە سەرۆک حیزبەکانیش بەشداری دەکەن، کۆ دەبێتەوە.
(ھاوکار محەممەد) کە ئەندامی لیژنەی ڕیفراندۆمە لەسەر حیسابی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "سەعات٣:٠٠ـی ئەم دوانیوەڕۆیە، لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە سەرۆکایەتیی ھەرێم، بە سەرپەرشتیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و، سەرۆکی حیزبەکانیش بانگھێشتی کۆبوونەوەکە کراون."
بەگوتەی (ھاوکار محەممەد)، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە ئەنجامی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا، باسی چەند پرسێکی دیکەش دەکرێت، لەوانە ئەو شاندانەی سەردانی ھەرێمیان کردووە و ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکانی رابردوودا دراون.
بڵند ئیبراھیم




