سیاسەتەکانی پەیەدە، بووەتە هۆی عەرەباندنی رۆژئاوای کوردستان

قامشلۆ-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا-ئەنەكەسە- ڕایده‌گه‌یێنێت، په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ رژێم ده‌ستى هه‌یه و رێككه‌وتنیان كردووه و به‌هۆى سیاسه‌تەکانیانەوە، رێژه‌ى عه‌ره‌ب له رۆژئاواى كوردستان زیاتر بووه له كورد، نوێنه‌رى ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له هه‌رێمى كوردستان ئاشکرای دەکات، کە رۆژانه په‌یه‌ده به زۆرى گه‌نجانى كورد ده‌بات بۆ شه‌ڕ و تا ئێستاش زیاتر له 33 سه‌ركرده‌ى ئه‌نه‌كه‌سه له زیندانەکانی په‌یه‌ده‌ن.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا (ئیبراهیم برۆ) سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا-ئەنەكەسە-، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ رژێم ده‌ستى هه‌یه و رێككه‌وتنیان كردووه و، ماوه‌یه‌كى درێژه ناوچه‌گەلێک کە به خوێنى گه‌نجانى كورد ئازاد کراون، ڕاده‌ستى رژێمیان ده‌كه‌نه‌وه. خۆی ناشارێتەوە کە به هۆى په‌یه‌ده‌وه له ناوچه كوردیه‌كان رژێم وه‌كو پێشوو بوونى هه‌یه"، ناوبراو نموونە بە هەر یەکە لە شارەکانی قامشلۆ و عه‌فرین دەهێنێتەوە، کە رژێمی سووریا به موخابه‌رات و هێزى سه‌ربازییەوە بوونى هه‌یه، بە سەرسوڕمانیشەوە دەڵێت: "ئه‌وه‌ى دژایه‌تییشیان بكات ده‌ستگیرى ده‌كەن".
بە هۆی كاره ئیدارییه‌كانی په‌یه‌ده دیمۆگرافیای کوردستانی رۆژئاوا بەرەو گۆڕانکاری بە زیانی کورد لەو بەشە دەشکێتەوە، (برۆ) لەوبارەوە دەڵێ: "رێژه‌ى عه‌ره‌ب له ناوچه كوردستانییه‌كان زیاتر بووه له كورد.. عه‌ره‌بەکان له پارێزگاكانى تر دێن و له ناوچه كوردستانییه‌كان نیشته‌جێ ده‌بن و خانوو و دووكانه‌كان ده‌كڕن، به‌مه‌ش دیمۆگرافیاى ناوچە کوردستانییەکان له رۆژئاوا دەگۆڕدرێن"، ناوبراو نایشارێتەوە، کە عه‌فرین له سه‌دا 95ـى كورد بوون، "كۆبانێ ده‌توانین بڵێین عه‌ره‌بی هەر تێدا نەبووە، گركێله‌كێش پێكهاته‌ى عه‌ره‌ب و سریان زۆر كه‌م بوون، به‌ڵام ئێستا له عه‌فرین و كۆبانێ و گركێله‌كێش ژماره‌ى عه‌ره‌ب زیاتر بووه و رۆژ به رۆژیش زیاتر ده‌بێت"، بە داخیشەوە دەڵێت، عەرەبەکان چیى مامەڵەی خراپه له‌گه‌ڵ كورددا دەیکەن، تا ناچاریان بکەن رۆژئاوا بۆ عەرەب چۆڵ بکەن و پەیەدەش هیچ کاردانەوەیەکی ئەرێنی نییە.
له بارەی ئەو ئەندام و کادیر و سەرکردانەیان کە په‌یه‌ده دەسگیری کردوون، سەرۆکی ئەنەکەسە ئاشکرای کرد، کە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شارى قامشلۆ وه‌كو ئه‌نه‌كه‌سه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دەن و مانگرتن ڕاده‌گه‌یەنن، دەشڵێت: "ژماره‌یه‌ك له‌وان كاتێكى زۆریان پێچووه و ئازادیان نەکردوون"، ناشیشارێتەوە کە په‌یه‌ده دادگاى تایبه‌تی به خۆی دروست كردووه، "پاش ئه‌وه‌ى حوكمی گیراوەکانیش ته‌واو ده‌بێت، پێیان دەڵێن، ده‌بێت په‌شیمانیى خۆتان له كاره‌كانتان دەربڕن، ئه‌گه‌رنا بەرنادرێن."
ناوبراو نموونە بە چەند کەسێک دەهێنێتەوە و گوتی، "په‌یامنێرى یه‌كێتیى میدیا (ئالان سه‌لیم) ساڵێكه له زیندانه، پێى دەڵێن ده‌بێت تۆ بنووسى له كارى خۆم په‌شیمانم، هه‌روه‌ها (با‌رزان حوسێن) په‌یامنێرى ARK و چه‌ندان كه‌سى تریش هه‌ن به هه‌مانشێوه، بە هۆی دەرنەبڕینی پەشیمانیانیان لە کارەکانیان هەر لە زینداندان، لە کاتێکا تەنها تاوانیان ئەوەیە کە لەگەڵ سیاسەتەکانی پەیەدەدا نین".
گرتن و ڕفاندنى لایه‌نگر و سه‌ركرده‌كانى ئه‌نه‌كه‌سه و داخستن و ئاگرتێبه‌ردانى باره‌گاى ئه‌نه‌كه‌سه و حیزبه‌كانى سه‌ر به‌و ئه‌نجوومه‌نه، له لایه‌ن په‌یه‌ده به‌رده‌وامى هه‌یه، تا ئێستایش ژماره‌یه‌كى زۆریان له زیندانه‌كانى په‌یه‌ده‌ن.
لاى خۆیه‌وه (نه‌واف حه‌سه‌ن ڕه‌شید) به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمى كوردستان به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "كاره خراپه‌كانى پەیەدە له رۆژئاواى كوردستان بە هەموو شێوەیەک به‌رده‌وامه له گرتن و ڕفاندن"، گوتیشی: "تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له كه‌سایه‌تییە سیاسییه‌كان نزیكه‌ى 30 کەسیان له زینداندا ماون، جگه له لایه‌نگرانمان كه رۆژانه زیاد و كه‌م ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واوى باره‌گا و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ئه‌نه‌كه‌سه و پارته‌كانى تر‌ى سه‌ر به ئه‌نه‌كه‌سه‌یان داخستووه و ئاگریان تێبه‌رداون، به‌مه‌ش ژیانى سیاسی‌یان له رۆژئاوا نه‌هێشتووه".
نه‌شوان به‌رزنجى




