نووسه‌رێکی ئه‌مریکایی، هه‌رێمی کوردستان بە ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا به‌راورد دەکات

هەولێر-KDP.info- نووسه‌رێکی ئه‌مریکایی دەڵێت، هه‌رێمی کوردستان له ناوچه‌که‌دا به ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا به‌راورد ده‌کرێت و دەشڵێت، ئه‌گه‌ر له به‌غدا و مووسڵه‌وه بچیته کوردستان وا ده‌زانی گه‌یشتوویته‌ته سویسرا.
(میشێل جی تۆتین) نووسه‌ر و توژه‌ری ئه‌مریکایی، له بابه‌تێکدا که له سایتی کۆڕبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ناوه‌ندێکی تۆژینه‌وه‌ی ئه‌مریکاییه بڵاو کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نیازی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، نووسیویەتی، له ٢٥ـی ئه‌یلوولدا ڕیفراندۆمێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌سه‌ر جیابوونه‌وه یاخوود مانه‌وه له عێراقدا.
له بابه‌ته‌که‌یدا نووسەر ده‌ڵێ، که‌س نازانێ چیی ڕوو ده‌دات، عێراق وڵاتێکه هه‌موو شت تیایدا ڕوو ده‌دات.
هەروەها باس لەوە دەکات، کە له‌وانه‌یه جیابوونه‌وه‌ی کوردستان وه‌ک جیابوونه‌وه‌ی سکۆتڵه‌ندا له به‌ریتانیا یاخوود کیبیک بێت له که‌نه‌دا یان نموونەیەک بێت لە جیابوونه‌وه‌ی کۆسۆڤۆ له سربیا.
ناوبراو، ئاماژە بە بارودۆخی که‌رکووک ده‌کات و ده‌ڵێت، له دوای شه‌ڕی داعشه‌وه ئەو شارە به کردەوە بووه به به‌شێک له ناوچه‌ی ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و پێشتریش زۆربه‌ی شاره‌که کورد بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌کی به‌رچاو عه‌ره‌ب و تورکومان و به هۆی سیاسەتی عەرەباندنی کەرکووک له‌لایه‌ن ڕژێمی (سه‌ددام)ـه‌وه، عه‌ره‌بی تێدا نیشته‌جێ کراوه، هەربۆیە عه‌ره‌به‌کان له‌و شاره مێژوویان نییه.
نووسەر زیاتری لەوبارەوە نووسیوە و ده‌ڵێت، ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه به‌هۆی ئارامی و شارستانیبوونی کوردستانه‌وه، عه‌ره‌ب ده‌چنه هه‌رێمی کوردستان و لەوێ نیشته‌جێ ده‌بن.
نووسه‌ره‌که‌ی سایتی کۆڕبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوکات ده‌ڵێت، که چه‌ند جارێک سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کردووه، کوردستان ئارامتر و سه‌لامه‌تتره له کێنساس. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له به‌غدا و مووسڵه‌وه بچیته کوردستان وا ده‌زانی گه‌یشتوویته‌ته سویسرا. چونکە هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی له دوای ڕووخانی (سه‌ددام)ـه‌وه له ٢٠٠٣ دوور بوون له شه‌ڕی چه‌کداری، به‌ڵام که‌رکووک ناوچه‌ی شه‌ڕ بووه.
(میشێل تۆتێن)، هەروەها داوا له ئه‌مریکا ده‌کات پاڵپشتیی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان بکات، لەو بارەیەوە ده‌ڵێت، ئێمه‌ی ئه‌مریکایی بۆ سه‌ربه‌خۆییی خۆمان دژ به حکوومه‌تێک وه‌ستاینه‌وه که زۆر لیبراڵتر و هۆشیاتر بوو له‌وه‌ی ئێستای عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێمه پشتیوانیی دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌که‌ین، له کاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین چه‌ندان شێوازی توندوتیژییان به‌کار هێناوه، به‌ڵام کوردی عێراق هه‌رگیز په‌نایان بۆ تیرۆر نه‌بردووە. بۆیه، ناکرێ ئێمه وه‌ک ئه‌مریکایی داوا له کورد بکه‌ین سه‌ربه‌خۆ نه‌بن، له کاتێکدا که حکوومه‌ته‌کان چه‌ندین ساڵه سه‌رکوتیان ده‌که‌ن.
دەشڵێت، کورد ته‌نیا هاوپه‌یمانی پشت پێبه‌ستراوی ئه‌مریکان له ناوچه‌که‌دا و، وەک خه‌ڵکی ویلایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا نیشتیمانپه‌روه‌رن.
ناوبراو لە وتارەکەیدا لە سایتی کۆڕبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی وایە، کوردستانی سه‌ربه‌خۆ به پاڵپشتیی ئه‌مریکا ده‌گات به ئارامی، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌بێ هه‌ر ڕوو ده‌دات. وه‌ک جاک نیکڵسنی کاراکته‌ری فانک کاستیڵۆ له فیلمی (زه دیپۆرتد)ی مارتن سکۆرسس ده‌ڵێت (که‌س ناتداتێ، ده‌بێ خۆت وه‌ریبگریت).




