كه‌ركووكییه‌كان به ده‌نگه‌كانیان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیى، وه‌ڵامى به‌غدا ده‌ده‌نه‌وه

بەغدا-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌یێنێت، خه‌ڵكى كه‌ركووك وه‌ڵامى دادگاى ئیدارى دژ به ئاڵاى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن و فه‌رامۆشكردنیان له‌لایه‌ن به‌غداوە، به ده‌نگه‌كانیان به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیىی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك رۆژى 28ـی ئادارى ئه‌مساڵ به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیارى دا، ئاڵاى كوردستان له سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان هه‌ڵبکرێ. دادگای ئیداریی عێراقیش لەمبارەوە بڕیاری داوە بە داگرتنی.
دوێنێ سێشەممە، پارێزگاری کەرکووک(نەجمەددین کەریم) ڕایگەیاند، "تەنیا لە کاتێکدا کە ڕەنگی ئاڵاکە کاڵ ببێتەوە و ئالا دابگرین، ئەگیان بڕیارێکە و دراوە و هەرگیز داناگیرێ."
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا)، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى رایگه‌یاند،" بریارى دادگاى ئیدارى له‌باره‌ى ئاڵاى كوردستان بریارێكى سیاسییه، بۆیه هێزى بڕیاره‌كه له چوارچێوه‌ى دادگاكه ده‌رناچێت؛ ئه‌گه‌ر ده‌ریش بچێت تا سلێمان به‌گ ده‌چێت و زیاتر ناچێت. ئینجا بڕیارەکە هیچ به‌هایه‌كى لاى خه‌ڵكى كه‌ركووك نییه، چونكه ئه‌و بڕیاره ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا داویه‌تى و ئه‌و نوێنه‌رى خه‌ڵكه، بۆیه دادگا بۆى نییه ته‌داخولى بڕیارێك بكات كه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌یدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بڕیاره و هه‌ربڕیارێكى تر مه‌یلى شۆڤێنى هه‌بێت، لاى ئێمه هیچ به‌هایه‌كى قانوونى نییه."
(عه‌بدوڵڵا) ده‌شڵێ: "وه‌ڵامى ئه‌و بڕیاره و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى په‌قله‌مان ده‌یداتو بۆ ئه‌وه‌ىث هه‌ڵبژاردن له شارى كه‌ركووك ئه‌نجام نه‌درێت و هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه شۆڤێنیانه‌ى به‌رانبه‌ر به كه‌ركووك دراوه بۆ رۆژى 25-9ـى ئه‌مساڵ، پێموایه كه‌ركووك پێش شاره‌كانى تر‌ى كوردستان به په‌رۆشهوە بۆ ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆیى ده‌چێت و به ده‌نگه‌كانیان بە بەڵێ تۆڵه‌ى خۆیان له به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه، خەڵکی بۆ ئه‌وه‌ى رزگاریان بێت له‌و هه‌موو فه‌رامۆشکردنه‌ى کەرکووک له‌لایه‌ن به‌غداوه."
رۆژی 7ی حوزەیرانى 2017، (مه‌سعوود بارزانى) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، کۆ بوونەوە و بڕیاریان دا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان بکرێت و ناوچه كوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
نەشوان بەرزنجی




