٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (جەیمس ماتیس)، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و ئێستا لەگەڵ (مەسعود بارزانی)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کورد لە کۆبوونەوەدایە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان،  د. رۆژ نووری شاوێس، کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، شێخ جەعفەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە بەشدارن.

هاوکات هەریەک لە برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر و ژمارەیەک بەرپرس و ژەنەڕاڵی ئەمریکی یاوەری جەیمس ماتیس دەکەن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار