سبەی لە دژی کردارەکانی پەکەکە خۆپێشاندان دەکرێ
_-_Copy__2017_08_22_h14m40s16__HK.jpg)
دهۆک-KDP.info-جیگری سکرتێری پارتی یەکێتیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا بڕیاری دا، سبەی چوارشەممە (٢٣-٨-٢٠١٧) لە قامیشلۆ خۆپێشاندان بکرێت.
(حەسەن ئیبراهیم)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''خۆپێشاندان لە دژی کردارەکانی پەکەکە دەکەین، چونکە پەکەکە بەزۆر گەنجان و منداڵان دەباتە سەربازی و گەنجەکان دەڕفێنێت و سیستەمی پەروەردە بەئایدیۆلۆژی کراوە و نووسینەگەکان دەسوتێنێت و دایاندەخات.''
جێگری سکرتێری پارتی یەکێتیی کورد لە سووریا گوتیشی: ''جگە لە هەمووی ئەمانە، سیستەمی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی لە ڕۆژئاوای کوردستان تێک داوە و بووتە ئەگەری ئاوارەبوونی هەزاران کەس و ڕۆژنامەنووسان دەستگیر دەکات و ئەمە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ڕۆژنامەنووسی ماڵپەڕی یەکێتی میدیا دەستگیر کراوە و بە هۆی حوکمی دادی پەیەدە ساڵیک سزای بەسەردا سەپێنرابوو، چونکە ڕووماڵی بەخاکسپاردنی شەهێدێکی پێشمەرگەی کردبوو و دواتر دەستبەسەر کرابوو و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە و هەمووی ئەمانە پێشانی دنیا دەدەین.''
کاروان باعەدری




