ڤیان دەخیل بۆ هێزە عێراقیەکان: گرنگی بە رزگارکردنی ڕفێنراوە ئێزدیهكان بدەن

دهۆک-KDP.info- (ڤیان دەخیل) پەرلەمانتای ئێزدی لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێ، زانیاریمان هەبوو كه داعش هەموو ئەو کچ و ئافرەتانەی کوردانی ئێزدی كه لە مووسڵ دا بوون گواستوونیهتهوه شارۆچكهی تهلەعفەر.
(ڤیان دەخیل)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''داوا لە هێزە پشکدارەکانی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی شارۆچكهی تلەعفەر دەکەم گرنگی بە رزگارکردنی ڕفێنراوەکانی کوردانی ئێزدی بدەن و ڕێگە نەدەن جارێکی دیکە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئەوان بگوازرێتەوە بۆ جێگایەکی دیکە.
(دەخیل) گوتیشی، "داعش ناسنامە و ناو و ئاینی منداڵانی کوردانی ئێزدی گۆڕیوە، لەبەر ئەوەش داوا لە هێزە تایبەتمەندییەکانی عێراقی دەکەم بە هێوری کار لەسەم ئەم بابەتە بکەن.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 20/8/2017، (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق پرۆسەی ئازادکردنی تهلەعفەری رایگەیاند.
کاروان باعەدری




