٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆچەر: ٣٣ تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای دیجلە-KDP.info-بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلە دەڵێت، تا ئێستا ٣٣ چەکداری داعشیان لە سنووری تەلەعفەر دەستگیر کردووە، کە هەژدە کەسیان دەیانویست بە ڕێگەی قاچاغدا بچنە دەرەوەی وڵات.

(عەمید ئاشتی کۆچەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سەرەتا ڕێگەمان بە ھاتنی ئاوارەکانی تەلەعفەر دەدا، کە بێن بۆ سنوورەکەمان، بەڵام ئێستا بە ھیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێ نادەین و سنوورەکانمان داخستووە، چونکە ئێمە لە پرۆسەی ڕزگارکردنی تەلەعفەردا بەشدار نین.''

(عەمید ئاشتی گوچەر) گوتی: ''سەرەتای ھاتنی ئاوارەکانی تەلەعفەر جارێک نۆ تیرۆریست و جارێک سێ تیرۆریست و جارێکی دیکەش سێ تیرۆرستمان دەستگیر کرد، بەڵام ئێستا ڕێگە بە ھاتنی ئاوارەکان نادرێت.''

(کۆچەر) ڕوونیشی کردەوە: ''جگە لەوانە، ١٨ تیرۆریستی دیکە دەیانویست بە قاچاغ بچنە دەرەوەی وڵات، ھێزەکانی ئێمە کەمینیان بۆ دانانەوە و دەستگیریان کردن و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.'' دوێنێ ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی تەلەعفەر دەستی پێ کرد و لەو ئۆپراسیۆنەدا ھێزی پێشمەرگە بەشدار نییە و تەنیا ھێزە عێراقییەکان بەشدارن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار