پاره‌ى هاندانى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت

هه‌ولێر-KDP.INFO- گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت، حه‌فته‌ى دابێ، پاره‌ى هاندانى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تییه گشتیه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
(د. خاڵس قادر ئه‌حمه‌د) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پاره‌ى مانگى سێی هاندان ده‌درێت به پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، پێشتریش بڕیار بوو هه‌ركاتێك مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش بكرێت، دواى مووچه پاره‌ى هاندان بدرێت."
(د. خاڵس) گوتیشى، "بڕى پاره‌كه 4 ملیار و 100 ملیۆن دیناره وه‌كو پاره‌ى هاندان و ئێشكگرى ده‌درێت به ته‌واوى به‌رێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كیش به‌پێى پێویستیی خۆى دابه‌شى ده‌كات، چونكه ده‌سه‌ڵاتى دابه‌شكردنیان پێ دراوه."
پاره‌ى هاندان وه‌كو دەرماڵەیەك، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر پـزیشک و هەموو مووچەخۆرانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی، دابەشى دەکات.
نه‌شوان به‌رزنجى




