٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و گۆڕان کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی (فازیل میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ گەیشتنە شاری سلێمانی و لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان کۆ بوونەوە.

(مەحموود محەممەد) گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشتر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندبوو، کە بە رێککەوتنیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، یەکەم کۆبوونەوەیان رێککەوتنە لەسەر دیاریکردنی ئەجێندای کۆبوونەوەی داهاتوویان، ئەویش لەمەڕ کێشە و پرسەکانی ناوخۆی هەرێم.

شایانی باسە شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لە ئێستادا لەگەڵ خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان بریتین لە: (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، بە  ئەندامێتی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی (ئازاد بەرواری، مەحمـوود محەممەد، جەعفەر ئیبراهیم، عێزەددین بەرواری، ڕێبوار یەڵدا)، ەل لایەن (عومەری سەیدعەلی) ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپرەڕاندنەوە پێشوازی کران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار