دووەم گەڕی دانوستانى هه‌ولێر و به‌غدا له هه‌ولێر ده‌بێت

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم بۆ به‌غدا دەڵێت، ئه‌مرۆ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا ته‌واو ده‌بێت و گفتوگۆ و دانوستانه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش به‌رده‌وامیان ده‌بێت، بۆ جارى دابێ، گفتوگۆکان له هه‌ولێر ده‌بێت.
له ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى ڕابردوو 14-8-2017 ماوه‌ى حه‌وت رۆژه شاندى دانوستانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم کە ەل حەوت کەس پێک هاتووە، سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و نزیكه‌ى 45 كۆبوونه‌وه‌ى گرینگ‌یان له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌ن و پێكهاته عیراقییه‌كان و كۆنسووڵ و باڵیۆزى وڵاتان له عێراق له باره‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمی كوردستان کردووە، كه بڕیاره له 25 ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی (سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم و ئه‌ندامى شاندى دانوستان بۆ به‌غدا، ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ سه‌ردانه‌كەیان بۆ به‌غدا ته‌واو ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌كانمان له به‌غدا له رووى نه‌زه‌رییه‌وه به شێوه‌یه‌كى باش رۆییشت، ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه تاوتوو كران بابه‌تى گرینگ بوون، پێمان وایه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا جێبه‌جێ بكرایه عیراق به‌ره‌و قۆناغێكى تر ده‌رۆیى، ئه‌وه‌شى ئێستا قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ن، كه ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پێمان وایه له دژى هه‌رێم كراوه و، به‌شێكى گه‌وره‌ن له كێشه‌كان كه عێراق به گشتى له بوارى ئه‌منی و كێشه‌كانى ناوخۆ و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و ژیانى خه‌ڵك هەیەتی".
(پیرە) ئاماژیشی دا، جیا لە شاندی هەرێم کە بابەتی خۆیان بە هاوپەیمانیی شیعە داوە، ئەوانیش بابەتی خۆیان بە شاندی هەرێم داوە و گوتیشی: "ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه ئێمه ئاماده‌مان كردبوو پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانیى نشتیمانیى شیعه‌مان كرد، ئه‌وه‌شى ئه‌وان ئاماده‌یان كردبوو پێشكه‌ش به ئێمه‌یان كرد، هه‌ردوولامان به وه‌رقه‌كه‌مان ده‌گەڕێینه‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسى خۆمان داده‌نیشین"، گوتی:
"له ماوه‌ى ئه‌م سێ رۆژه‌ى ماوه، له‌م حه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ڕیفراندۆم و به‌ڕێز كاك (مه‌سعوود بارزانى) و بەڕێز كاك (كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ) و سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان داده‌نیشین، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له باره‌وه بده‌ین".
گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان هەرێم و بەغدا لە دوای ریفراندۆمیش به‌رده‌وام ده‌بن، "ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیش ئه‌نجام بدرێت، دواتریش گفتوگۆکان به‌رده‌وام ده‌بن و له ماوه‌ى 10 رۆژى تر جارێكى تر كۆ ده‌بنه‌وه".
لەمەڕ شوێن و وادەی کۆبوونەوەی داهاتووی شاندی باڵای ریفراندۆم لەگەڵ بەغدا، (سەعدی پیرە) ئاشکرای دەکات، کە لایەنە عێراقییەکان سەردانی هەولێر بۆ ئەو مەبەستە دەکەن، ده‌شڵێت: "گفتوگۆ و دانوستانه‌كان بۆ جارى داهاتوو له هه‌ولێر ده‌بێ، ماوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌مان بۆ دوو حه‌فته دیارى كردووه، ڕه‌نگه پێشتریش كۆ ببینه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات".
نەشوان بەرزنجی




