٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرواری: لەو هه‌ڵوێسته‌ زیاتر نابێت چاوەڕوانی عێراق بین.. پێشکەوتن ڕوویداوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- شاندی باڵای ھەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی چەند رۆژێکە لە بەغدان و شرۆڤەکارێکیش پێی وایە، ھەڵوێستی بەغدا دیارە و پێشکەوتن لە ھەڵوێستی عێراقدا روویداوە، چونکە ئەگەر سەردەمێک بوایە وەڵامی توندی دەبوو.
 
(عەبدولسەلام بەرواری)، شرۆڤەکاری سیاسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "نابێت خەڵکی کوردستان چاوەڕێی ھەڵوێستێکی وەھابێت لە عێراق پشتیوانی لە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان بکەن، چونکە سەرۆک وەزیر و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەموو بەرپرسانی عێراق مافی خۆیانە چ ھەڵوێستێکیان دەبێت لەبارەی ئەنجامدانی ریفڕاندۆم، چونکە ئەرکی ئەوان پاراستنی یەکگرتوویی خاکی عێراقە و مانەوەی دەوڵەتی عێراقە بەو شێوەیە، ھەتا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دیکەش، لەبەر ئەوە نابێت خەڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئەوە لە عێراق بکەن بەیاننامەیەک دەربکەن و بڵێن ئێمە لەگەڵ ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی کوردستانین.
 
(بەرواری) گوتیشی، "تەنیا ئامادەیی ئەوەی گوێ لە ئێمە بگرن وەک ھەرێمی کوردستان و دەرفەتی ئەوە ھەبێت پێکەوە کۆببنەوە، بە ئاشکرا پێیان بڵێین ئێمە دەوڵەتمان دەوێ ئەوە خۆی پێشکەوتنێکی گەورەیە، چونکە ئەگەر سەردەمێکی تربوایە لەوانەیە بە ھەڕەشە وەڵامی ھەرێمی کوردستانیان بدابوایەوه‌، کاتێک دەڵێن مافی کوردستانە ریفڕاندۆم بکەن، بەڵام کاتی نییە ئەوە خۆمان کاتی بۆ دیاری دەکەین و دەمانەوێ بە خۆشی و ئاشتی جیابینەوە و ببین بە دوو دراوسێی باش، لەو ھەڵوێستە زیاتر نابێت چاوەڕوانی عێراق بین.
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار