٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان بۆ ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دەستبەکاردەبن

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٥٣ ناوەندی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کراونەتەوە و بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی ھەولێریش دەڵێ، پێویستە بۆ دڵنیابوون لە ناوەکانیان ھاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن.
 
(ئارام نەجمەدین)، بەڕێوەبەری گشتی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر ٥٣ ناوەندی دەنگدان بۆ پڕۆسەی ریفڕاندۆم کراونەتەوە و ھەریەکێک لەوانە چەند بنکە و وێستگەیەک لەخۆ دەگرێت، ئەویش لەچوارچێوەی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆمی ٢٥ی ئەیلوولی داھاتوو.
 
(نەجمەدین) گوتیشی، "له‌مڕۆ بەدواوە ھاووڵاتیان بە مەبەستی دڵنیابوون لە ناوەکانیان پێویستە سەردانی بنکەکانی ناوەندی دەگدان بکەن، چونکە ئەگەر ناوی نەھاتبۆوە دەتوانرێ بۆی زیاد بکرێت و ھەردەنگدەرێکیش ناوی ھەڵەبێت یانیش بیەوێ ناوی خۆی بگوازێتەو بۆ بنکەیەکی دیکە دەتوانێ ئەنجامی بدات، ھەتا ئەوانەشی مردوون بەپێی فۆڕمی مردووان ناوی لە تۆماری دەنگدەراندا دەسڕێتەوە.
 
پێوه‌ست به‌ ژمارەی کارمەندانیش (ئارام نەجمەدین) گوتی، "لە ئێستادا بۆ تۆماری دەنگدەران ٣١٨ کارمەند لەسنووری پارێزگای ھەولێر کار دەکەن و بۆ رۆژی ٢٥ی ئەیلوول پازدە ھەزار فەرمانبەر لە سنووری ئێمە پڕۆسەکە بەڕێوە دەبن.
 
 
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار