کاروان جەلال: 80 له‌سه‌دى كاره‌كانمان ته‌واو كردووه.. مانگێگ پێش واده‌ى ڕیفراندۆم بانگه‌شه ده‌ست پێ ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ره‌ێوبه‌رێكى گشتى كۆمسیۆن ده‌ڵێ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کوردستان، 80 له‌سه‌دى كاره‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم ته‌واو كردووه و رۆژى یه‌كشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به نوێ كردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران.
(کاروان جەلال) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى، "وه‌كو كۆمسیۆن زۆربه‌ى كاره‌كانى پێوه‌ست به ریفراندۆممان ته‌واو كردووه كه ده‌كاته 80 له‌سه‌دى و، رۆژى یه‌كشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به نوێ كردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران، بۆ تۆماركردنى ناوى گرێبه‌سته‌كانیش بڕیار وایه رۆژى 1ى مانگى 9 ده‌ست پێ بكات كه زیاتر له 50 هه‌زار كه‌س به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێن له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان به‌گوێره‌ى ژماره‌ى بنكه و وێستگه‌كان، كه نزیكه‌ى 12 هه‌زار وێستگه ده‌بێت له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان."
(كاروان جه‌لال) گوتیشى، "مانگێگ پێش واده‌ى ڕیفراندۆم بانگه‌شه ده‌ست پێ ده‌كات تا رۆژى 23-9 بانگه‌شه‌كه ڕاده‌وه‌ستێت، بۆیه بۆ چاودێرى كردنى پرۆسه‌ى ریفراندۆم ڕێنمایى ده‌رچووه له رۆژانى داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به تۆماركردنى ئه‌وانه‌ى كه بۆ چاودێرى كردن داوایان پێشكه‌شكردووه، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیى وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه، له‌ئاستى ناوخۆش به‌هه‌مانشێوه داوا له‌رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و حیزب و بریكاره‌كانیان ده‌كه‌ین ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ پرۆسه‌ى چاودێرى."
نه‌شوان به‌رزنجى




