٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وانەیەکی تایبەت بەجینۆسایدکردنی گەلی کوردستان دەخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندنه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارە لە ھەموو قۆناغەکانی خوێندن وانەی جینۆسایدی گەلی کوردستان بخرێتە نێو پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدانیش دەڵێ، مەبەست لێی ئاشنابوونی نەوەی داھاتووە بە جینۆسایدی گەلی کوردستان.
 
(فوئاد عوسمان)، گوتەبێژی وەزارەتی شەھید و ئەنفالکراوان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، "وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پڕۆژەیەکی ئاراستەی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کردووە، تا لەھەر قۆناغێکی خوێندن وانەیەکى تایبەت بە جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان بخوێندرێت و بخرێتە نێو پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە، لەو بارەیەوەش پێشتر لیژنەیەک لە پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردە کاری باشیان لەسەر پڕۆسەکە کردووە و لەھەندێ قۆناغی خوێندن خراوەتە نێو پڕۆگرامەکانی پەروەردە.
 
(عوسمان) گوتیشى، "خوێندنی وانەی جینۆساید بەو شێوە فراوانە نیە کە ئێمە دەمانەوێ، ئێستا وەزارەتی کاروباری شەھیدان لەپەیوەندیدایە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و کاری جدی دەکرێت بۆ ئەوەی نەوەکانی داھاتوو بزان و زانیاریان ھەبێت لەسەر جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان، ھەروەھا دەستکەوتەکانی ئێستای کوردستان بەرھەمی خوێنی شەھیدانە و کار دەکەین نەوەکانمان ئاشنابن لەو کارەساتانەی رژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق بەسەر گەلی ئێمە ھێناوە.
 
قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار