دهزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازی له ئاوارهی نوێ كرد

ههولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشوازیله ژمارهیەک ئاوارەی نوێ كرد کە پێشتر لە سووریا نیشتەجێ کرابوون و لە رێگەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقییەوە هێنراونهتە سنووری هەرێمی کوردستان و، خواردنی گەرم و پارسێلی خۆراکی دانێ.
ڕۆژی 17/8/2017 کۆمەڵێک ئاوارەی عێراقی کە لە کەمپێکی وڵاتی سووریادا نیشتەجێ بوون، گهیشتنه هەرێمی کوردستان و لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە پێشوازییان لێ كرا.
بەگوێرهی بهرنامهی کارکردنی، دهزگای بارزانی، لەهەر شوێنێک لێقەوماو هەبێت و بەبێ گوێدانە رەگەز و نەتەوە و بیڕوڕا، لەسەر بنهمای مرۆڤبوونیان، هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە زۆرترین کەس و لە چوارچێوەی ئەو بهرنامهیهشدا، پارسێلی خۆراک و ژەمەخۆرکی گەرمی پێشکەشی ئەو ئاوارانە كرد، کە لە رێگەی وڵاتی تورکیاوە گەیێندرانە هەرێمی کوردستان.
ئەو ئاوارانە کە ژمارەیان 80 کەسە رەوانەی کەمپی حەمام عەلی کە تایبەتە بە ئاوارەکانی مووسڵ دەکرێن.




