٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەکەکە، له‌ بری كوڕه‌كانیان، بەتەمەنه‌كان ده‌گرێ

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆک-KDP.info-  سەکرده‌یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا دەڵیت، ئاسایشی پەکەکە لە جیاتی ئه‌و گه‌نجانه‌ی بەهۆی سەربازیی زۆره‌ملێوه‌ وڵاتیان جێهشتووه‌، به‌ته‌مه‌نه‌كان زیندانی ده‌كات.

(رەمەزان شێخۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''دوێنی لە شاری عەفرین، ئاسایشی پەکەکە هەڵیکوتاوەته‌ سەر دوو ماڵ و دوو پیاوی بەتەمەنی دەستگیر كردوون و بۆ جێگایەکی نادیاری بردوون؛ به‌ خانه‌وه‌ده‌كانیشی ڕاگه‌یاندووه‌، بە مەرجێک ئازادیان ده‌كات كه‌ کوڕەکانیان بگەڕێننەوە بۆ ڕیزی سەربازیی زۆره‌ملێ، ئەگەرنا بەهیچ ئازاد ناکرێن.''

ئێستا ژمارەیەکی زۆر گەنجەکان  لەلایەن ئاسایشی پەکەکەوه‌ دەستبەسەر کراون و، لە زێندانەکانی پەکەکەدان و چارەنووسیان نادیارە، بەشێک لەو گەنجانەش رادەستی رژێمی سووریا کراون و چارەنووسیان دیار نییە.

به‌گوته‌ی (شێخۆ)، هه‌موو ئێوارەیه‌ك، په‌كه‌كه‌ لە هەموو کۆڵان و گه‌ڕه‌كێكدا خاڵی پشکنین دادەنێت و هەر کەسێك لە رێنماییەکانیان ده‌ربچێت و لە سەربازیی زۆره‌ملێدا نه‌بێ، ئەوا چارەنووسی دەستگیركردنە.

پێشتر چەندین ریکخراوی مافی مرۆڤ لە جیهان رایانگادبوو، كه‌ ژمارەیەکی زۆر له‌ سەرکردەکانی ئەنەکەسە لە زیندانەکانی پەکەکەدان و باری تەندرووستییان ناجێگیره‌ و پێویستیان بە چارەسەرکردنە.

بەگوێرەی قسەکانی سەرکردەکانی ئەنەکەسە، کە پێشتر بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی رایگەیاندبوو، نزیک به‌ 10 سەرکردەی ئه‌نه‌كه‌سه‌ لە زێندانەکانی پەکەکەدان و نزیکەی 40 بارەگایان سووتێندراون و داخراون.

(محه‌ممەد عەلی) ئەندامێ سەرکرداتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ژمارەیەکی زۆر سکاڵا لەسەر پەیەدە، تۆمار کراون، گەیاندوماننەته‌ بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان. سكاڵاكان لەسەر هەموو ئەو پێشێلکاریانەیه‌ کە بەرامبەر ئەنەکەسە و خەڵک کراوە و، ئەوانیش لەسەر ئەم کردارانە  ئاگادارن وجەندین جاریش رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش پەیەدەیان ئاگادار کردووە، کەچی پەیەدە پێشێلی هەموو پرەنسیپە مرۆییەکان دەکات.

ئەو دەشڵێ: ''خڵلک چاوەڕێی پێشمەرگەی ڕۆژن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە رۆژئاوا، چونکە ئەوان بڕوایان بە هیج هیچ هێزیک لە نێو سووریادا نەماوە، رۆژانەش پەیەدە کەسوکاری پێشمەرگەکانی رۆژئاوا ئازار دەدات.


کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار