٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. زیاتر لە 10 هەزار خێزان گەڕاونەته‌وە

سەرچاوە: KDP.info
 
شنگال-KDP.info- بەڕێوه‌بەری ناحیەیی سنوونێ ده‌ڵێ، ڕۆژانە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە شنگال، سەرەڕای هەبوونی هێزی نایاسایی و نەبوونی چەندین خزمەتگوزاریش، بەڵام هەر خەڵک دەگەڕێنەوە.
 
(نایف سەیدۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتى، "ڕۆژانە نزیکەی 30 تا 50 خێزان دەگەڕێتەوە قەزایی شنگال و ناحیەی سنوونێ، به‌تایبه‌ت ئەم 10 ڕۆژەی دوایی ئاوارەکان زیاتر دەگەڕێنەوە.
 
(سەیدۆ) گوتیشی، "ئەگەر خزمەت گوزاری لە شنگال بکرێت و هێزە نایاساییەکان لە شنگال نەمێنن ئەوا ژمارەیەکی زیاتر دەگەڕێنەوە، ئێستا لە سنووری ناحیەی سنوونێ زیاتر لە 10 هەزار خێزان هەن.
 
 
کاروان باعەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار