٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. مەحموود: ئەو گفتوگۆ ڕاشکاوانەیەی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بایەخی زۆر ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

 

هه‌ولێر-KDP.info-  (د. مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری کورد دەڵێت، چوونی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کارێکی باشە و ئەم گفتوگۆ ڕاشکاوانەی نێوانیان لەبارەی پرۆسەی ریفراندۆمەوە، بایەخی زۆر ھەیە، چونکە زۆر بە گەرمی پێشوازی لە شاندی ھەرێم کراوە.


(د.مەحموود عوسمان) کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە یەکێک بووە لە دانوستانکارەکانی نێوان بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و دەستەڵاتدارانی بەغدا، هەروەها چاودێرێکی هەمیشەییی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیە، لەبارەی ئەم دانوستانەی شاندی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی باشووری کوردستان بۆ بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا زۆر باشە، چونکە لەمیانەی ئەو سەردانەیاندا لەگەڵ ھەموولایەنەکان کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە، بۆیە ئەگەر قەناعەت بەو شاندە نەکەن، بەڵام لە دۆخەکە دەگەن و دەزانن چۆنە و بۆیان ڕوون دەکرێتەوە، کە ھەرێمی کوردستان دەیەوێت پرۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدات."

ئەو سیاسەتمەدارەی باشووری کوردستان ده‌شڵێ، وێڕای ئەوەی سەردانەکە بە زۆر باش ناو دەبات و دەڵێ، پێشوازییەکی زۆر گەرمیان لێ کراوە و ھەموو لایەنەکانیان دیووە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام داون کە ئەمە کارێکی زۆر باشە، بەڵام پیی وایە، لەئێستادا ناتواندرێت بزانرێت ئەنجامەکەی چۆنە، "شاندەکە کە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان، دەردەکەوێ چییان بەدەست هێناوە."

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار