باشیک.. بەکۆی دەنگ بڕیاری بەشداریکردن لەڕیفراندۆمی سهربهخۆیی پەسەند کرد

باشیک-KDP.info- بەڕێوهبەری شارەدێی باشیک گوتی، ئەنجوومەنی باشیک کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداو بەکۆی دەنگ بڕیاری بەشداریکردن لەڕیفراندۆم پەسەندکرا و بڕاریشە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تەواوی خەڵکی باشیک بگەڕێنەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان.
(زەنوون یونس) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئەنجوومەنی شارهدێی باشیک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازداو بەکۆی دەنگ بڕیاری بەشداریکردن لەپرۆسەی ریفراندۆم لە٢٥/٩ی ئەمساڵی دا کە لەو ئەنجوومەنە نوێنەری ھەموو پێکھاتەکانی تێدایە به کورد و عەرەب و شەبەک و تورکمان و مەسیحی.
(یونس) گوتیشی، "ئەوگوندانەی لەناوساتری ھێزی پێشمەرگە دانە ھیچ کێشەیەکیان نیە، بەڵام ١٥گوند دەکەونە ئەودیوی ساتر، پێویستە ئەمەش چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشدار بن.
بەرێوبەری شارهدێی باشیک دهشڵێ، "تاوەکو ئێستا ھەزارو٤٠٠خێزان گەڕاونەتەوە باشیک و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەش بڕیارە تەواوی خەڵکەکە بگەرێتەوە، کە ژمارەی خەڵکی باشیک ٣٥ھەزار کەس دەبێت و لەگوندەکانیش نزیکەی ٨٠%ی خەڵک گەڕاوەتەوە و٨٠%خزمەتگوزاریش بۆ ئەوناوچانە دابین کراوە.
بڵند_ نهشوان




