مامۆستایانی زانكۆ: پارتی له هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كاندا پڕۆژه‌ی نوێی پێیه
__2017_08_16_h12m54s16__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- به بڕوای مامۆستایانی زانكۆ، كورد له ئێستا كه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون هه‌نگاو ده‌نێت، به‌رپرسیارێتیی گه‌وره له‌م قۆناغه‌دا له‌سه‌ر شانیەتی، چونكه وەک ئەوان دەڵین، ته‌نیا پارتی خه‌ونی گه‌لی كوردستان دێنێته دی.
(د. كامه‌ران چه‌تۆ) مامۆستای زانكۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی خه‌باتێكی دوورودرێژی كردووه له پێناو به ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد، خه‌باتی به‌رده‌وامی كردووه و به هه‌زاران شه‌هیدی داوه، تا میلله‌تی كورد بگاته ئامانجه‌كانی خۆی".
لەمەڕ دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان، ناوبراو پێیوایە بۆ هەوڵ و خەبات و سیاسەتی پارتی و ڕێبازی بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، "له‌سه‌ر ده‌ستی (سه‌رۆك بارزانی) بوو یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن له ساڵی 1992 له كوردستان كرا و بووە ئەزمونێکی دیموکراسی لە هەرێم"، (دکتۆر کامەران) پاشەڕۆژی كوردستان لە پارتیدا دەبینێتەوە و دەڵێت: "هه‌ر ئه‌و حزبه ده‌توانێت كوردستان به‌ره‌و قۆناغی باشتر و ده‌وڵه‌تبوون ببات، كه ئێستا هه‌نگاوه‌كه نزیك بووته‌وه له 25/9 گەلی کوردستان دەنگ بە مافی خۆیان دەدەن"، بۆیه هه‌بوونی پارتی له ئێستا و داهاتوودا زۆر گرنگه ئه‌وه‌ش نه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان.
(د. بارزان ڕه‌شید) مامۆستای زانكۆ له سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كرده‌وه، کە پارتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییەوە سیمبولی نه‌ته‌وەی بووه، هاوکات هێمایه‌كیشە بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، هەر لەبەر ئەوەشە ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، كه‌س ناتوانێت پارتی و كوردستان له یه‌كتری جیا بكاته‌وه.
لە ئێستادا ناوچەکە لەبەر دەم گۆڕانکاریدایە، کوردستانیش پێویستی بە لایەنێک هەیە بتوانێت، پلان بۆ هەر ئەگەرێک دابنێت لە پێناو بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو مامۆستای زانکۆیە، پارتی وەک لایەنێکی کاریگەری هەرێم دەزانێت و دەڵێت: "گەلی کوردستان زۆر پێویستی به پارتییه، پارتی‌یش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات، هه‌بوونی پارتی له ئێستادا زۆر پێویسته بۆ پاشه ڕۆژی وڵات، به‌تایبه‌تی ئێستا كه كوردستان به‌ره‌و بڕیاردان لە مافی سەربەخۆیی خۆی هەنگا دەنێت، به‌رپرسیاری هه‌ره گه‌ورەش له‌م قۆناغه‌دا له سه‌ر شانی پارتییه".
پێوەست بە گرینگی‌دان بە کەمەنەتەوە و ئایینەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو پێکەوەژیانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، (بارزان)، گوتی: "ئەوە پارتییە گرینگی به هه‌موو ئایین و ئایدلۆژیاكان داوه و پێكه‌وه‌ژیان بابەتێکی جێگیر و نەگۆڕە لە هزری پارتی و پارتییەکاندا، له هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كانیشدا پڕۆژه‌ی نوێی پێ بووە، ده‌زانێت له كام شوێن و قۆناغ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی بكات".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی پارتی له حزبه‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ئەوەیە کە خاوه‌ن هێزی جێبه‌جێكار و ئه‌زموونی حوكمڕانیی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی هه‌یه، بۆیه ڕۆژ به ڕۆژ ڕوو له هه‌ڵكشانه".
ڕابین شێروانی




