ماجد بازرگان: كۆبوونه‌وه‌كان تا ئێستا ئومێدبه‌خشن و گفتوگۆكان زۆر باشن

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم ڕایده‌گه‌یێنێت، سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كان تا ئێستا ئومێدبه‌خشن و گفتوگۆكان زۆر باشن، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ش چەندان كۆبوونه‌وه‌ى تر‌ى گرینگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شاندێکی حەوت کەسی ھەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه 14-8-2017، سەردانی بەغدایان کرد و له یه‌كه‌م شه‌وه‌وه لەگەڵ سەرۆکوەزیران و، دوێنێ سێشه‌ممه‌ش لەگەڵ سەرۆککۆمار و باڵیۆزی ئەمەریکا و باڵیۆزی ئێران کۆ بوونەوە.
(ماجد بازرگان) ئه‌ندامى شاندى دانوستانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم بۆ به‌غدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە پاش كه‌مێكى دیكه سه‌ردانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (سه‌لیم جبوورى) بكه‌ین و كۆ ببینه‌وه، دواتریش سه‌ردانى هەر یەکە لە (هادى عامرى) و بۆ نیوه‌ڕۆیش سه‌ردانى (نوورى مالیكى) سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌كه‌ین".
(بازرگان) گوتیشی: "بڕیاریش وایە ئەمڕۆ، نوێنه‌رى یه‌كێتئى ئه‌ورووپا ببینین و سه‌ردانى (ساڵح موتله‌گ) و (ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شیعه)ش بكه‌ین"، لەمەڕ سەردانیکردنی کەس و لایەنەکان بۆ لای شاندەکەیان، ناوبراو دەڵێت: "شاندێكى (ئه‌یاد عه‌للاوى) و سه‌فیرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ مەبەستی گفتوگۆ لەسەر ریفراندۆم دێن بۆ لامان".
ئه‌و ئه‌ندامەی شاندى دانوستانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم بۆ به‌غدا. لە بەردەوامئی لێدوانەکەیدا، باسیش لەوە دەکات، کە لە میانەی سەردانەکانیان به ته‌واوى ئه‌و لایه‌نانەیان گوتووه، كه "له سه‌ر بڕیارى خۆمانین و لە کاتی خۆیدا ڕیفراندۆم ئه‌نجام دەدەین."
ئەو ئەندامەی شاندی هەرێمی کوردستان ئەو سه‌ردان و كۆبوونه‌وانەی، کە تا ئێستا کردوویانە، بە ئەرێنی ناو دەبات و دەڵێت: "سەردانەکانمان ئومێدبه‌خشن و گفتوگۆكان زۆر باشن و، شتێكى واى تێدا نییه رێگر بێت له‌به‌رده‌م گه‌لى كوردستان، كه نه‌توانێت ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات".
رۆژی 7ی حوزەیرانى 2017، (مه‌سعوود بارزانى) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، کۆ بوونەوە و بڕیاریان دا، رۆژی 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان بکرێت.
شاندەکەی ھەرێمی کوردستان لە ھەریەکە لە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان (د. ڕۆژ نووری شاوەیس)، نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (سەعدی ئەحمەد پیرە)، نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان (محەممەد ئەحمەد)، نوێنەری مەسیحییەکان، (رۆمیۆ ھەکاری)، نوێنەری تورکمانەکان (ماجد بازرگان) و، نوێنەری کوردانی ئێزدی (ڤیان دەخیل) پێکھاتووە.
نەشوان بەرزنجی




