پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشانی له دووقۆڵه‌وه تێك‌شكاند

خورماتوو-KDP.info- فه‌رمانده‌یێكى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى خورماتوو ڕایگه‌یاند، له دوو گوندى میحوه‌رى داقووق هێرشێكى تیرۆریستانى داعش تێك‌شكێندرا و، لاشه‌ى تیرۆریستانیش جێماوه.
رائید(كامه‌ران ئه‌حمه‌د) فه‌رمانده له لیواى 11ـ‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى داقووق، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـى راگەیاند: "دره‌نگانى دوێنێ شه‌و، تیرۆریستانى داعش له دوو قۆڵه‌وه هێرشیان كرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 60 تیرۆریست ده‌بوو؛ هێرشەکان بۆ سه‌ر گوندى زه‌رگه و میرئه‌حمه‌د له سنوورى شارۆچكه‌ى خورماتوو نزیك زنجیره چیاى حه‌مرین بوون، بەڵام هه‌رزوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانییان وه‌ڵامى تیرۆریستانى داعش بده‌نه‌وه و له شه‌ڕێكى ده‌سته‌ویه‌خهدا كه نارنجۆكیشی تێدا به كار هات، تیرۆریستانى داعش تێك‌شكێدران."
وه‌ك ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتی: "سه‌رووى 15 تیرۆریستى داعش كوژراون و شوێنەواری خوێنێكى زۆریان له دوا هه‌بووە، لاشه‌ى تیرۆریستێكیش جێماوه. خۆشبەختانە پێشمەرگە سەرکەوت."
نەشوان بەرزنجی




