دوو منداڵی دیکەی ئێزدی ڕزگار کران

دهۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، ئەمڕۆ بە هاوکاریی خێرخوازان و نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک توانیان دوو منداڵی دیکەی ئێزدی لە چنگی چەکدارانی داعش ڕزگار بکەن.
(عیدان شێخ کالۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ دوو منداڵی دیکەی خەڵکی تلبەناتی سەر بە قەزای شنگال ڕزگار کران. منداڵێک بە ناوی (ب.ئا.ع) تەمەن ١٠ ساڵ و، منداڵێکی دیکە بە ناوی (ن.ئا.ع) تەمەن ٩ ساڵ، کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ بوو کەوتبوونە دەست چەکدارانی داعش.''
(عیدان شێخ کالۆ) گوتیشی: ''لە (٣-٨-٢٠١٤)دا داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، زیاتر لە ٦ هەزار کەسیان ڕفاند، کە تا ئێستا ٣ هەزار کەسیان ڕزگار بوونە و ٣ هەزاری دیکەشیان ماون و ٣٦٠ هەزار کەسیش ئاوارە کران.''
کاروان باعەدری




