شێخ جەعفەر: خێزانێکی 5 کەسی ژیانیان لە دەست دا.. سنوورەکە پێویستی بەھێزی پێشمەرگەی زیاتر ھەیە

خانهقین-KDP.info- بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان دهڵێ، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوهوه خێزانێکی پێنج کەسی ژیانیان لەدەست دا و دەنگۆی ئەوەش ھەیە كه دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بۆمبرێژکراو ھاتوونهتە ناوچەکە.
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "نزیکەی ٧٠٠چەکداری داعش ھاتوونەته سنووری ئێمە و لەناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی و بەشێوەی گروپ کردەوە ئەنجامدەدەن، لەماوەی ڕابردووشدا چەندین کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجامداوە و، ههندێك له عەرەبەکانیش ھاوکاریان دەکەن.
بەرپرسی لقی 5ی پارتی گوتیشی، "چەند رۆژێکە دەنگۆی ھاتنی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو بۆناوچەکە بڵاوکراوەتەوە و، ئەمڕۆش یەکێک لەوانە لەشارۆچکەی قەرەتەپە تەقیەوە و، بەو ھۆیەوە خێزانێکی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا.
(شێخ جەعفەر) دهشڵێ، "لەسنوورەکە بۆشایەکی ئەمنی ھەیە و پێویستی بەھێزی پێشمەرگەی زیاتر ھەیە، بۆیە پێویستە ھێزی زیاتر ڕەوانەی سنوورە کە بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو بۆشایە ئەمنیە نەمینێت.
بڵند ئیبراھیم




