٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە ڕاشکاوی گفتوگۆیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info-  لە دیداری نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا، بابەتی راپرسی بۆ سەربەخۆیی و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕزگارکردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا.

شاندی هەرێمی کوردستان کە بۆ گفتوگۆ لەبارەی سازدانی ڕاپرسییەوە بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، سەردانی بەغدای کردووە و، ئەم بەیانییە، لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆ بوونەوە.
بەگوێرە ڕاگەیێندراوی نووسینگەی (عەبادی)، گفتوگۆی نێوانیان، هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان لە شەڕی مووسڵ و بایەخی ڕزگارکردنی تەواوی خاکی عێراق لە تیرۆریستانی داعش خراوەتە بەر باسەوە.

هەر لەو دیدارەدا، بە راشکاوی و قووڵی، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی دیاریکردنی میکانیزێکی گونجاو بۆ چارەکردنی کیشە هەڵپەسێردراوەکان بە شێوەی ئیجابی باسی لێ کراوە.

هەردوو لایش کۆک بوون لەوەی، گفتوگۆ بنیاتنەر و جیددی درێژەیان هەبێ، کە ئامانجی هاوبەشی گەلی عێراق بێنێتە دی و، ترس و دڵەڕاوکێی مێژوویی کەڵەکەبوو بڕەوێنێتەوە.

چوونی شاندی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بۆ بەغدا، بۆ سازدانی زنیرەیەک کۆبوونەوەیە لەگەڵ حکوومەت و لایەنە سیاسییە کاریگەرەکانی عێراق و، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ کۆنسووڵخانەی ئیران کۆ بوونەتەوە و بریاریش وایە لەگەڵ کۆنسووڵخانەی ئەمەریکا لە بەغدا و سەرۆککۆماری عێراقدا کۆ ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار