سەعید پشدهری: چاوهڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی گوتی، بەھۆی ڕوداوەکەی شەوی ڕابردوو کادیرێکمان ژیانی لەدەست داوە و ژمارەیەکیش برینداربوونە و، لەئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستی پێکردووە و چاوهڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین.
(سەعید سهلیم پشدهری) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "شەوی ڕابردوو لەکاتی ھەڵواسینی ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن کادیرانی ئێمەوە ئۆتۆمبێلێک بەتیژرۆیەکی زۆرەوە ھاتووە و خۆی بەپێکابێکی ئێمەکێشاوە و، بەو ھۆیەشهوە کادیرێکمان ژیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربووە کە ژیانی لەمەترسیدایە و سێی دیکەش بریندارن.
بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، "لەئێستادا نازانین روداوەکە چۆن بووە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و چاوهڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین بزانین ھۆکاری چیبووە.
بڵند ئیبراھیم




