٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ بەهێزکردنى تواناى مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان، هەرێم و ئەڵمانیا ڕێك‌کەوتن

سەرچاوە: KDP.info
کۆبوونەوەی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێمی کوردستان و، سەرۆک و جێگیرى سەرۆک و لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانیایی.

 

ھەولێر-KDP.info-  بۆ خەرجکردنی تێچووی پڕۆژەیەکی گرینگی بواری خوێندنی باڵا، لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیادا، یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندی داوە و لە کۆتاییی ئەمساڵدا دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و چەندین زانکۆی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار دەبن.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستاندا، کە وێنەیەکیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە، باس لە رێککەوتنی نێوان وەزارەتەکەیان و وڵاتی ئەڵمانیا لەسەر پڕۆژەیەکی گرینگی خوێندن دەکات، کە یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی تێچووەکەی کە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆیە داوە و، لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا ئەو پڕۆژەیە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و چەندین زانکۆی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدار دەبن.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو پڕۆژە دەبێتە هۆی کردنەوەی دەرگایەکى دیکە بە ڕووى زانکۆکانى کوردستان لە پێناو بەرزکردنەوەى تواناى زانستى مامۆستایان و ئاشنابوون بە پێشکەوتنەکانى جیهان، جیا لەوەش پڕۆژەکە دەرفەتى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى کورد لە زانکۆکانى ئاڵمانیا و چیک دەڕەخسێنێت.

راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوبراو ئاماژە بە بەشداریکردنی هەر یەکە لە زانکۆکانی وەک: (سەڵاحەددین/ هەولێر، سلێمانى، چەرموو، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر، سلێمانى  و دهۆک) دەکات و، پڕۆژەکە تایبەت دەبێ بە دروستکردن و بەهێزکردنى تواناى مامۆستایان و بەنێودەوڵەتیکردنى زانکۆکانى کوردستان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار