٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە داقووق گورزێکی دیکەی لە داعش وەشاند

سەرچاوە: KDP.info

داقووق-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری داقووق ئاشکرای کرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە داعش ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەتوندی ڕووبەڕوویان بووەوە و تێکی شکاندن و گورزێکی کوشندەشی لێ وەشاندن.

عەقید (ئاسۆ چەمچەماڵی)، جێگری فەرماندەی لیوای ٩ی پێشمەرگە لە میحوەری داقووق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی ئەبومحەمەد لە میحوەری داقووق تیرۆریستانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە ھێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە قارەمانانە ڕووبەڕوویان بوونەوە و تێکیان شکاندن و گورزێکی کوشندەشیان لە تیرۆریستان وەشاند.''

(چەمچەماڵی) گوتی: ''ھێزی پێشمەرگە لەو ھێرشەی داعشدا بێ زیان بووە، بەڵام زیانی زۆر بەر تیرۆریستانی داعش کەوتووە و شکەستێکی گەورەشیان ھێناوە.''

ئەوفەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونیشی کردەوە: ''ئێستا شەڕەکە کۆتایی ھاتووە و ھێزی پێشمەرگەش لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.''

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە لە دوێنێوە، ئەمە دووەمین جارە داعش ھێرش دەکاتە سەر ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری داقووق، ھەردوو جاریش شەڕەکە بە شکستی داعش کۆتایی ھاتووە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار