کۆمسیۆن: ئهمڕۆ وەڵامی سەرۆکایەتیی ھەرێم دهدهینهوه

ههولێر-KDP.info- بەڕێوهبەری گشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان دهڵێ، ئەمڕۆ کۆمسیۆن کۆ دەبێتەوە و وەڵامی نووسراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم دەداتەوە.
(کاروان جەلال) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "بڕیارە وایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمسیاران جارێکی دیکە لەبارەی نووسراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی ھەرێم لە ١/١١بەڕێوە بچێت کۆ بێتەوە و، تێیدا وەڵامی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بداتەوە."
(جەلال) گوتیشی، "بۆ وەڵامدانەوەی نووسراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بڕیارە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لەلایەن کۆمسیۆنەوه ساز بدرێت و، تێیدا وەڵامەکە ئاشکرا دەکرێت.
رۆژی١٢/٧/٢٠١٧سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی ڕاسپارد بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن لە رۆژی١/١١/٢٠١٧ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم ئەنجام بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




