ئێران ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد

حاجی ئۆمەران-KDP.info- بەڕێوهبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران دهڵێ، شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە ئێران ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد و، بەو ھۆیەشهوە دوو گوند چۆڵ کران و خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون.
(فەرزنگ ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە ئێران ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستانى بۆردوومان کرد، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، تەنیا ساچمەیەک بەر کچێک کەوتووە کە برینەکەی زۆر سووکە.''
بەڕێوهبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران گوتیشی، "بەھۆی بۆردوومانەكهوه، خەڵکی ھەردوو گوندی مێرگەلەرزکە و گۆمەھیشک، ئاوارە بوون و شەویش باسیان لەوە دەکرد کە گوندەکانیان چۆڵ دەکەن، لەبەر ئەوەی بۆردوومانی ئەم جارە تهنیا له سنوورهكان نهبووه و ناوهڕاستی گوندەکایشی گرتووهتهوه.''
بڵند ئیبراھیم




