"بەهۆی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی ئاسۆیەکی نوێ بەڕێوەبە"
_-_Copy__2017_08_11_h14m41s32__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- رێکەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی جگە لە لایەنە سیاسییەکەی لەڕووی ئابوورییەوە کاریگەری زۆری بۆسەر رەوشی ئابووری ھەرێمی کوردستان و گەشەی بازاڕ دەبێت، راوێژکارێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێ، رێکەوتنی نوێ کۆ دەنگی نیشتیمانی بۆ گشت پرسەکان بەرھەم دێنێت.
(د.مەدحەت سلێمان)، راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھەر رێکەوتنێکی سیاسی لەنێوان پارتی و یەکێتی بیکەن لەڕووی ستراتیژیەوە لە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری ئایندەی دەوڵەتی کوردستاندا دەبێت، چونکە ئەو نائارامیەی ئەم چەند ساڵەی دوایی کە پارتی و یەکێتی ھەوڵیاندا ھەرێمی کوردستان بپارێزن و تا سنوورێک درز نەکەوتە نێوانیانەوە دەرەئەنجامەکەی بڕیاری چارەنووس سازی بڕیاری ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی بوو، ھەر بۆیە بە ھەردوو لایان ھەوڵدەدەن کۆ دەنگی نیشتیمانی بۆ داھاتووی کوردستان بەرجەستە بکەن.
لە دواین کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی راگەیاندرا، کە بۆ ئیدارەدانی قۆناخی ئێستا و داهاتووی هەرێمی کوردستان پارتی و یەکێتی رێککەوتنێکی نوێ دەکەن.
(بشیر یوسف)، مامۆستای زانکۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ھەر رێکەوتنێکی ستراتیژی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستاندا بکرێت بەتایبەت لە نێوانی پارتی و یەکێتی ئەوە رەوشی کوردستان لەڕووی ئابوورییەوە بەرەو پێشەوە دەبات، چونکە بەشداری راستەقینەی لایەنە سیاسی بەشداریەکی سەرتاسەری دەبێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا یەکێک لەخاڵە گرینگەکانی نێو رێکەوتنی نوێی پارتی و یەکێتی پاڵپشتی سەربەخۆیی ئابووری ھەرێمی کوردستانە ئەوەش لە فرۆشی نەوتی کوردستان و سەرچاوەکانی داھات رێکدەخرێت بەتایبەتی چ ئەوانەی سەرچاوەی گومرکی سنووری پارێزگای سلێمانی بێت، یانیش سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک گرینگ ئەوەیە داھاتەکان ھەمووی بێتەوە گەنجینەی سەرەکی حکوومەت.
(بشیر یوسف) دەڵێ، بەشێوەیەکی گشتی من دەتوانم بڵێم رێکەوتنی ستراتیژی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رووی گەشی رێکەوتنی پێشوو نێوان ھەردوولا بگەڕێنێتەوە سەر ئابووری ھەرێمی کوردستان و ئەوکات ھەرێم بەرەو ئاسۆیەکی گەش ھەنگاوبنێت و ھەنگاوی یەکەمە بۆ چارەکردنی قەیرانی دارایی کە ماوەی سێ ساڵ زیاترە بەسەر ھەرێمی کوردستاندا
قائید میرۆ




