٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"یەکشەممەی دابێ کۆمسیۆن وەڵامی سەرۆکایەتیی هەرێم دەداتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەڕێوبەری گشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستاندا (کاروان جەلال) دەڵێ، بڕیار وایە رۆژی یەکشەممەی دابێ کۆمسیۆن وەڵامی سەرۆکایەتی ھەرێم لەبارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەھەرێمی کوردستان بداتەوە.

(کاروان جەلال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئێمە وەک کۆمسیۆن پابەندی ئەو نووسراوە دەبین کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردن ناردوویەتی و رۆژی یەکشەممەی دابێ کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی کۆمسیۆن بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.
لای خۆشیەوە گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لەھەرێمی کوردستان (شێروان زرار) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ھیچ ھۆکارێک لەپشت درەنگ وەڵامدانەوەی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی ھەرێم نییە، بەڵکو پێویستمان بە کات ھەیە بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەکانی ئە وپرۆسەیە لەڕووی تەکنیکییەوە تاوتوو بکەین وحەفتەی دابێیش بەفەرمیی وەڵامیان دەدەینەوە.
رۆژی١٢/٧/٢٠١٧سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆمسیۆنی راسپارد بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن لە رۆژی١/١١/٢٠١٧ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم ئەنجام بدرێت.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار