٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتیی پەرلەمانتاران؛ دەرفەت بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان زۆر لەبارە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان دەڵێ، ئەگەر گفتوگۆ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەست پێبکاتەوە لەماوەیەکی نزیکدا کارادەکرێتەوە، چونکە کات گونجاوە و دەرفەتیش لەبارە، لەبەر ئەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان ھەنگاوی زۆر باشی ناوە، بۆیە پێویستە گۆڕانیش بەھەمان شێوە ھەنگاو بنێ.

سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان (نیعمەت عەبدوڵڵا) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەئێستادا کەشەکە لەبارە بۆ ئەوەی پەرلەمان کارابکرێتەوە و پێویستە ھەموو لایەک لە بەرژوەندی گشتیی ھەست بەبەرپرسیارەتی بکەن بۆ ئەوەی بتواندرێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە، بۆیە ئێستا دەرفتەکە لەبارە و ھاتۆتە پێش و پێویستە لایەنەکانیش ھەمووان نەرمی بنوێنن بۆ ئەوەی پەرلەمان کارابکرێتەوە، چونکە کاراکردنەوەی پەرلەمان زۆر گرینگە نەک تەنیا بۆ ریفراندۆم، بەڵکو بۆ دەرکردنی یاساکانیش.
(نیعمەت عەبدوڵڵا) گوتیشی، پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە بۆ ئەو ەی بەرانبەر بە نەیارانی کورد بە هێزێکی دیکە بەرگری لە یەکریزی کوردستان بکەین، ئێستایش کات زۆر گونجاوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئاساییکردنەوەی نێوان لایەنەکان.

دەیشڵێ، پارتیی دیموکراتی کوردستان نەرمی نواندووە و دەستپێشخەریشی کردووە بۆ ئەوەی پەرلەمان کارابکرێتەوە و ئەمە ھەنگاوێکی زۆر باشە، بۆیە پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی دیکەش بەھەمان شێوە ھاوکار بن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک و پەرلەمان کارابکرێتەوە، چونکە رێگریەک نەماوە وتەنیا ماوە گفتوگۆ بکرێت، بۆیە پێویستە گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە، چونکە ئەگەر دەستبەگفتوگۆ بکەن  لەماوەیەکی کەم دەگەنە رێککەوتنێک.
وتیشی، من گەشبینم لەوەی کە لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پەرلەمان کوردستان کارا بکرێتەوە و لایەنەکان لەسەر ئەو پرسەش بگەنە رێککەوتنێک.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار