لە كەركووك 10 داواكراو دەستگیر كران

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕایگەیاند، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناحیەی لەیلان و گوندی باوەی شاری كەركووك، (10) داواكراو دەستگیر كران.
عەمید (سەرحەد قادر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا، دوای بوونی زانیاری توانیمان وەكو پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناحیەی لەیلان و گوندی باوەی سەر بە شاری كەركووك، (10) كەسی داواكراو كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو، قۆڵبەست بكەین" .
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕاشیگەیاند، ئەو داواكراوانە بەپێی ماددەی (4)ـی تیرۆر دەستگیر كراون .
نەشوان بەرزنجی




